شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
ڕۆژی یەکشەممە کە مەشھورە بە ڕۆژی پازار
ستایشی ئەحمەد پاشای بابان
ڕۆژی یەکشەممە کە مەشھورە بە ڕۆژی پازار
من بە غار کەوتمە دومبالی کوڕێکی بولغار
کوڕ چ کوڕ لێوی وەک لالەیی حەمرا ڕەنگین
کوڕ چ کوڕ چاوی وەکوو نەرگسی شەھلا بیمار
ئەھلی ئینساف بە خودا ڕەنگە چەنەی بشکێنێ
گەر کەسێ بێت و بکا قامەتی تەشبیھ بە چنار
لە ھەمووی سەرفی نەزەر، سمت و سورینێکی ھەبوو
نازک و نەرم و لەتیف، میسلی تەڵای دەستەوشار
خڕ و مەخرووت و مودەوەر سپی و نەرم و دوو نیم
ھەروەکوو کۆمەڵە بەفرێ کە شەقی کەی بە مشار
کە بە دیققەت نەزەرم کردە سوورێن و کەفەڵی
ھەردوو چاوم پەڕییە تەوقی سەرم وەک سەگی ھار
دامەنم گرت و وتم: «مرحمت ایت الماسم
بویله یاندرمه بنی آتشی عشقن ایله زار»
چشم جادوی سیاهت همه بند است و فریب
همه ناز است و کرشمه، همه خوابست و خمار
بَنی صَید ایتدی سنن دیده‌ای آهو رَوشن
ای سنن دیدَلَرن آهوكی شیر شكار
ساعەتێ چاک لە سەر و سوورەتی نەحسم فکری
پێمی وت: گیت ایشنه حاجی بَبه یاغمَمی وار
صاچمه لاقرد یلرن حاصلی یوق آقچه گیتر
آقچه سز ایتمه ساقن آرَزوی بوس و كنار
من کە یەک پارەی جڵقم لە ئەزەل شک نەدەبرد
پێم وت: «ایشته كمرمده دولیدر یوز دینار
بَن بیوگ ذاتِ شَریفم ووكلا خواجه سیم
طانیور بَنده كزی جملهٔ شاه و خونكار
ئەلغەرەز، ھێندە درۆم کرد و فسوونم بۆ خوێند
کەوتە دووم ھەروەکوو دووی گورگ ئەکەوێ بەرخی ھەژار
موختەسەر خۆشە قسە، بردمە مەنزڵگەھی خۆم
گرتم و خستم و لێم برد و گونم کرد بە چوار
مۆڵەتم ساتێ نەدا ئەو شەوە تا وەختی سەحەر
کاری خێرم بە مەزەندە گوزەری کرد لە ھەزار
وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو
ھەر لە جێ ڕاستەوە بوو دامەنی گرتم وەکوو خار
چنگی وەک پەنجەیی شاھین لە یەقەم قایم کرد
دەستی کردە جەزع و ناڵە و ھاوار ھاوار
زەفتیە و ئەھلی مەحەللە ھەموو جەم بوون لە سەرم
پرسیان ماالخبر ئەی زاھیدی سالووس شیعار
پێم وتن: لەم کوڕە بولغارە بپرسن کە لە من
چی دەوێ، بۆ چی دەناڵێنێ وەکوو ھەوری بەھار
چاکی کەرد پەردەیی نامووسی وتی: سیكتی بَنی
ویرمدی پاره سنی بویلمی قانونِ كبار
دیدیلر حاجی افندی چوچوقن حَقنی ویر
سر كه فاش اولدی دها فائده ایتمز انكار
یوقیسه پارَن اگر مهلتن اوچ گون اولسون
حقنی اوچ گونه دک ویرملیسن ای غدّار
ئەمە سێ ڕۆژە کە سەرگەشتە و حەیران دەگەڕێم
کێم ھەیە غەیری وەلی نیعمەتی فەرخوندە شیعار
یەعنی ھەم نامی نەبی حەزرەتی ئەحمەد پاشا
فەخری دین، کانی حەیا، بەحری کەرەم، کۆھی ویقار
مەدحی ئیحسانی بکەم، عیلمی بکەم، فەزڵی بکەم
بە خوا خارجە ئەوسافی حەمیدەی لە شومار
کەفی زەڕ بەخشی کە وا مەنبەعی دوڕ و گوھەرە
میسلی بەحرێکە نە ساحلی بێت و نە کەنار
تەبعی جەوواد و کەریم، ھەروەکو قائانی دەڵێ:
زر به قنطار همی بخشد و اشتر به قطار
تا وەکوو دەورە بکات و بگەڕێ چەرخ و فەلەک
تا وەکوو دێت و دەچێ، بێت و بچێ لەیل و نەھار
بە مورادی بگەڕێ شەمس و قەمەر چەرخ و فەلەک
زەفەر و فەتحی قەرین، بەختی موعین، تالعی یار
ڕەئیی ئەو باعیسی تەنزیمی ئومووراتە وەلێ
بۆ کورەی عالەمی ئیمکان بووەتە قوتبی مەدار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ر/ڕۆژی یەکشەممە کە مەشھورە بە ڕۆژی پازار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.