شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەسیدە
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
دایکە کێرخۆرت ھەواڵەی سووری سەر ئەبڵەق نەکەم
نییەتم بوو دەفعەیێ خۆمت پیا دەم باز وتم
نەقسە بۆ ئەمسالی من با گوێ لە ھەر ئەحمەق نەکەم
من کە شەھبازی شکار ئەندازی شاھیم پێ دەڵێن
حەیفە با ئاھەنگی جەنگی سەر گەڕ و لەقلەق نەکەم
تۆ بە جارێ وەک ژنی فاحیشە پێت لێ ھەڵبڕی
نەء، وتم، خەیری نییە، چاوێکی گەر لێ زەق نەکەم
حیزە سا خۆت بگرە تا بۆت بێمە مەیدانی مەساف
شەرتە ھیچت پێ نەڵێم تا بن گونت نەستەق نەکەم
کۆنە حیزی شاری بەغدا، لێم حەرام بێ شاعیری
گەر کوزی خوشکت وەکوو ئەیوانی کیسرا شەق نەکەم
ھەر وەکوو مەستیم بە فەردێ گا، خوا ڕۆحم بەرێ
مولحیدی کافر مەزەب گەر تۆش بە ئەو مولحەق نەکەم
من دەزانم کێ لە خشتەی بردوویی ئەمما چ سوود
سەییدە، سەیید، قسەی سووکی دەبێ دەرحەق نەکەم
پێی بڵێ با مونتەبیھ بێ تۆیش گەن و گوو بەس بخۆ
با سلێمانی بە جارێ کافری موتڵەق نەکەم
عەھدە کردوومە لە خزمەت شێخ ڕەزا دا ورچە کوێر
نەیخەمە ناو لنگی دایکت تا لە تۆی ئێرەق نەکەم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/م/پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.