شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن
ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن
دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن
گەھ دۆست و وەفادار، گەھێ دوژمنی خوێنخوار
دڵنەرم دەبن گاھ و گەھێ سەخت کەلامن
عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس
مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ن/ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.