شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەسیدە
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
بێگانە ھەموو ساحیبی جاھ و جەبەرووتن
شێخ عەلی تاڵەبانی
بێگانە ھەموو ساحیبی جاھ و جەبەرووتن
بێچارە برای شێخ عەلی موفلیس و ڕووتن
ئەی شێخ عەلی چاکە وسووقت بە برا بێ
باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن
قەومێ کە لە عەھدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون
تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب
موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە
گاھێ لە سەما، گاھ لە سەیری مەلەکووتن
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی
ھەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل
بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامع
نە پوولی حەمامی ھەیە نە پارەیی تووتن
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ن/بێگانە ھەموو ساحیبی جاھ و جەبەرووتن». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.