شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەسیدە
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
سائیل بە غینا نائیل ئەکا بەخششی کەمتان
ئالی بەبە
سائیل بە غینا، نائیل ئەکا، بەخششی کەمتان
ئالی بەبە یا خوا نەڕزێ دەستی کەرەمتان
ھەرچەند بە مەسەل خەنجەری ئەڵماسە زبانم
نابڕێ قەد سەری موویێ لە ئەدای شوکری نیعەمتان
گیرفانی گەدای کردووەتە کانی جەواھیر
ئیکسیری نیساری زەڕە شاباشی درەمتان
ئێوەن بە حەقیقەت مەلیکی میللەتی کوردان
شایانە زیارەت بکرێ خاکی قەدەمتان
ئینکاری حقووقیان لەسەر ئەم میللەتە ناکرێ
ئابائی فەرەیدوون، فەڕ و جەمشید، حەشەمتان
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ن/سائیل بە غینا نائیل ئەکا بەخششی کەمتان». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٢/١٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.