شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ
مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی
ئەو قودوەتی ساداتە کە سوککانی سەماوات
شەڕیانە لە سەر سەجدە لە بەر مەرقەدی پاکی
ئەو مەرقەدی واڵایە کە وەک عەرشی موعەللا
مەحفووزە بە زوواری مەلەک دەوری شوباکی
بۆ دەست و عەسا نازکەکەی، داخە دەروونم
قوربانی عەسای دەستی دەبم سۆل و سیواکی
دونیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێر و زەبەر بێ
وەک تاجی کەی و جامی جەم و تەختی زوحاکی
دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینھار
قوربانی حەفیدانی دەبم بابی و داکی
بەم حاڵە پەرێشانەوە باز ئەشھەدو بیللاھ
شیعرت تەرەب ئەنگێزە ڕەزا شاعیری چاکی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ی/مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.