شاعیر: شێخ ڕەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن 
{literal} {/literal}
شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە
شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە
گەر فەلەک لێی بگەڕێ مەنبەعی عەیش و تەرەبە
دڵبەرانی بە مەسەل ھەر وەکوو ئەشعاری منن
کامی لێ ئەگری ئەبێژی ئەمەیان مونتەخەبە
غارەتی عەقڵی منی کردووە زیبا سەنەمێ
عاریزی ڕەشکی قەمەر قامەتی نەخڵی ڕوتەبە
نەوزەر ئاسا، فەرەیدوون سیفەت و سەلم ڕەوش
شێر مانەند و سیاوەش وەش و خوسرەو لەقەبە
عاریز و غەبغەب و ڕوخسار و زەنەخدان و لەبی
نازک و توحفە و زیبا و بەدیع و عەجەبە
دڵبەر و زەڕکەمەر و جیلوەگەر و عیشوەفرۆش
سەروی سیمین بەدەن و شاھید و شیرین لەقەبە
زاڵم و دڵشکەن و دۆستکوژ و خەسمنەواز
عیسەوی دین و موغ ئایین و فەڕەنگی مەزەبە
سێوی داناوە لە ژێر لێو کە ئەمەم گۆی زەقەنە
زیوی خڕ کردووە وەک گۆ کە ئەمیشم غەبەبە
لالەڕوو، شێفتەموو، خالیبە بۆ عەربەدە جۆ
رووی وەکو ماھی فەلەک زولفی وەکو زووزەنەبە
خواستی لێی ماچێ ڕەزا کافرە نەیدا و وتی
ئەی خودا لەم کوڕە شێخزادەیە چەند بێ ئەدەبە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شێخ ڕەزای تاڵەبانی. «دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/ە/شاری کۆیە کە لەبالەب بوتی غونچە لەبە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٦/٢٦.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.