شاعیر: عارف عورفی (١٨٩٦-١٩٦١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
ھەر چەندە کە پۆشیومە بەر و بەرگی گوناھی
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی شێخ ڕەزا
ھەر چەندە کە پۆشیومە بەر و بەرگی گوناھی
چاوم ھەموو ئەوقاتێ لەڕێی عەفوە ئیلاھی
دەرحەق بە ھەموو چارەوەران پشت و پەناھی
ای ریزه خور خوان نوالت مه و ماهی
جود چو وجودت ابد و لامتناهی
مووی ڕەش لە سەر و ڕیش نەما گشتی سپی بوو
پیری سەری شێواندووە لێم ڕەحمێ بفەرموو
خۆت عالمی ئەسراری یەکم زانیوی نەک دوو
بر نامهٔ اعمال سیاهم قلم عفو،
برکش که بدل شد بسفیدیم سیاهی
ھەر چەندە کە بووم بەندەیەکی سەرکەش و عسیان
شەرمەندەیی بەر بارەگەھت ڕووڕەشی دیوان
لێم مەگرە خوایا بە حەقی ناڵەیی پیران
بودم من اگر بنده از خواجه گریزان
باز آمدم ای بندگیت دولت و شاهی
من بەندەیەکم تابعی ئەمر و نەھی یەزدان
کوا جێیەکی تر غەیری خودا ڕێگەیی ئاسان
سۆزی دڵ و لافاوی بەخوڕ ھاتوو لە چاوان
این دیده گریانم و وین سینه بریان
بر صدق سخن میدهم هر دو گواهی
گر شاه شوم منزل من قصر جلال است
در بدرقه روز و شبم اهل کمال است
بر من همه گر ملک جهان جمله جلال است
بردن شدن از ساخت ملک تو محال است
عید توام از ملک توام خواهی نخواهی
ھیچ چارە نییە غەیری ئەمە خۆم خستە ئەمانت
بم بەخشی ئەگەر ناڕووخێ ھیچ کەون و مەکانت
ھیچ نەفسێ نییە، نابێ، بەلای شەوکەت و شانت
بر عفو عقوبت بنود سود و زیانت
این هر دو به پیش تو ساوین الهی
عورفی کە بە زنجیری گوناھی بووە پابەند
ئەمما چ گوناھانێ وەکوو کێوی دەماوەند
مەحرەم نییە دیسان لە عەفو لوتفی خوداوەند
صد بار امید است رضا را بتو هر چند
سر تا قدمش غرق گناهست مناهی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
عارف عورفی. «دیوانی عارف عورفی/ی/ھەر چەندە کە پۆشیومە بەر و بەرگی گوناھی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.