شاعیر: مەلا حوسێن فانی (١٨٨٣-١٩٨٣)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
پێنج خشتەکی فانی لەسەر غەزەلی زێوەر
بۆ وەسڵی شیفا فیکری سەفەر مەرھەمە ئیمڕۆ
بۆ چاوی کزم خاکی ڕەھت سورمەمە ئیمڕۆ
کۆیی تووە قەدر و شەڕەفم کەعبە مە ئیمڕۆ
عالەم بە سەبەب قافڵەیی ئاھم تەمە ئیمڕۆ
شۆڕاوی سروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئیمڕۆ
ڕووم زەردە ئەگەر بێت و بڵێم شاھی جیھانی
شایانی جیھان شاھن تۆ شاھی ئەوانی
ڕەمزی دەمە یا جەوھەرە یا نوقتەیی مانی
لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی
ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئیمڕۆ
بۆ نەوعی بەشەر جن و مەلەک مەحرەم و ئەغیار
تەوفی حەرەمی تۆ بەسە بۆ دەردی دڵی زار
بوێە کە دەسووڕێن وە دەگرێین و لە ھاوار
مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار
ئەو ڕوکنەیی شامی کە دەڵێ پەرچەمە ئیمڕۆ
زوڵفت کە بە تاریکی و پێچی بە چە ناچێ
لەو زوڵمەتە ترسم ھەیە ڕووحم بە فەنا چێ
ڕێی ماچی ڕوخی گرتووی توخوا بڵێ لاچێ
چونکی خاڵت حجرالاسود ە دەست ناکەوێ ماچێ
دەستم کە بگاتێ سەبەبی ژینمە ئیمڕۆ
نەسرین و سەمەن یاسەمەن و سەوسەن و سونبوڵ
سەودازەدەیی پەرچەمی تۆن ناڵەیی بوڵبوڵ
پڕ حیکمەتی غونچەی دەمتە باعیسی ئەی گوڵ
کو بۆتەوە حەجاجی خەیاڵم لە مینا ی دڵ
شەیتان ی ڕەقیب ڕەجمی لە لام ئەلزەمە ئیمڕۆ
دەرمانە مەگەر خاکی دەرت بۆ دڵی پڕ زام
بۆ شرذمە یی خاس و لەبۆ مەجمەعەیی عام
سەد جار بە فیدات خاکی سەفا ت ئەوسەری ھێنام
شەب تا بە سەحەر Arabic حوجرەیە مەئوام
ئەما عەرەفە کۆیی تووە جێگەمە ئیمڕۆ
ئەی پادشەھی ئایین و دین پایین بەرزە
لوتفت بە چە ڕەنگێکە جەماڵت بە چە تەرزە
ئەمری تو شیفا و حیکمەتە حیکمەت ھەموو فەرزە
(لبيک و سعد ێک) دەڵێم لەحزە بە لەحزە
یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئیمڕۆ
بۆ کوشتنی من جانمە پێناوە لەبۆ تۆ
بۆ ڕەھگوزەرت ڕووح و سەرم ناوە لەبۆ تۆ
تەن گوڵخەنی غەم دوور لە وەتەن ماوە لەبۆ تۆ
جان و دڵی من بۆتە سەفا و مەڕوە لەبۆ تۆ
ڕاکە لە دڵا جانا کە جێی مەقدەمە ئیمڕۆ
تو خودا مەڵێ فانی لەجەفادایە لەمیشە
ڕووحم لە خەیاڵی توو فیراقی نییە پیشە
خۆشی لە دڵێکە کە لە یادی توو لە ئیشە
زێوەر وەکوو حاجی لە تەوافایە ھەمیشە
ئەم تەوفە وەداعی نییە لەو بێغەمە ئیمڕۆ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەلا حوسێن فانی. «دیوانی فانی/ۆ/بۆ وەسڵی شیفا فیکری سەفەر مەرھەمە ئیمڕۆ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.