شاعیر: مینە جاف (١٩١١-١٩٦٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری ھەر دوو دیدەکەم
پێنچ خشتەکی لەسەر شیعری «کوردی»
ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ! ئەی نووری ھەر دوو دیدەکەم!
سەد کەڕەت لات سەختە ئەمما ئەم سوئالەت لێ ئەکەم:
پێم بڵێ تو بی خوا ئەی یاری بێ میھر و کەرەم
حووریی ڕەوزوەی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم
أم نجوم العرش، أم شمس علىٰ فوق العلم
وا لە حەسرەت دەردی دووریت دولبەرا دڵ سووتیام
غەرقی ناوی بەحری غەم شێتی دەسی عیجز و مەراق
کوشتمت بە خوا بە ئێشی دووری و زەھری فیراق
سەرکەشی عێلی گەڵاڵی شۆخی بابان و عیراق
نور ابصار العرب ظل روسائ العجم
دڵ بە تیری چاوی مەستت پێکیاوە توێ بە توێ
ڕوو ڕەش و ھاوارییە ئەی گوڵ بەدەن مانەندی نەی
سوێند بە خاڵی لێوی ئاڵت باوەڕم گەر پێ ئەکەی
وەک تەبیب ئەر بێ عیلاجی ئەم برینانەم نەکەی
اعطك الروح لئن تقبله في حق القدم
قاتڵ ئەر تۆ بیت عەزیزم کوشتنم لا نیعمەتە
فەخر ئەکەم پێوە بە چاوی مەستی تۆ بم دوولەتە
کێ بێ تۆ قەتڵی بکەی بێژێ لە گیانم زەحمەتە
کوشتن و عەفوت لە لای من ھەر دوویان ھەر ڕەحمەتە
لو تمتني ترحمني لو تعفيني عين الكرم
موددەتێ بوو ھەر وەکوو مەجنوون ئەسوڕیامۆ لە کۆت
عاقیبەت ڕۆیمە سەر ئایینی سەنعان من لە بۆت
ناعیلاج ڕۆحم سپارد جانا بە دەس شیری برۆت
ئاخری کوشتت بە ھیجران ئاسکەکەی دەرماڵی خۆت
كم نديت بالنداء لا تقتلن صيد الحرم
بێ قەباحەت کوشتمت جانا ئەگەر ئینساف بدەی
حەیفە بۆ تۆ وا بە قەولی موددەعی باوەڕ ئەکەی
دەک بەڵا گەردانت بێ وەک ڕۆحەکەم ئیقلیمەکەی
کوشتمت ئەمما لە پاشانیش پەشیمانی ئەبەی
يا حبيبي بعد قتلي لا حصول في الندم
گشت جھان گەڕیام و جانا دەی نەکەوت لای کەس دەوام
شێتی خاڵی سورمیەیی و شەیدایی ئەگریجەی سیام
ئەی نگاری مانگ ڕوو ئەی یاری بێ میھر و پەیام
سەد کە مەحزوون و نەخۆش بم نامەکەت گەر بێتە لام
يندفع حزني و ما يبقىٰ من القلب الم
وا ھوجوومی کردە سەر دڵ چاوت خۆی و تابوری
ئاری تێبەردا ئەسووتێ میسلی شەمعی کافوری
وەک لە دونیادا عەزیزم تۆ لە جەرحم نابوری
گەر وەکوو عیسا لە پاش مردن بە سەرما ڕابوری
تجمع العظم الرميم تحييني بعد العدم
ڕۆژێ زۆر غەمگین و عاجز بووم لە ماڵی «یومینا»
چوومە ناوی باغەوە من بۆ تەماشا و سەفا
بیستم ئەم بەیتەی ئەوت قومری بە سەد شوور و نەوا
چونکە نامەی دەردی کوردی قەت نەھاتە ئینتیھا
تمت القرطاس جف الحبر وانشق القلم
1936/8
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مینە جاف. «دیوانی مینە جاف/ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری ھەر دوو دیدەکەم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.