شاعیر: مینە جاف (١٩١١-١٩٦٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب
پێنج خشتەکی لە سەر شیعرێکی «کوردی»
سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب
داغی عەشقت دا لە جەرگم لێم حەرامە خورد و خواب
ئیمتحانم کە لە ناڵە و شیوەنم مەگرە عیتاب
دولبەرا بۆ ڕووی فیراقت دڵ ئەناڵێت وەک ڕوباب
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
وا لە کوێ ئاوی ویساڵت تا لە ئاری دڵ دەرێ
سوێن بە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ
وام لە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ خورد و خواب
تازە زانیوتە کە شەیدای لێوی شەککەر بارتم
موددەتێکە من گیان و دڵ زەدەی گوفتارتم
ھەر وەکوو پەروانە شێتی شەوچرای ڕوخسارتم
دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم
مەعبەدم گۆشەی کلێسا و دەستگیرم بووگەتە پاپ
وا دڵت بردم نگارا تۆ بە غەمزەی چاوەکەت
گەردنت پێچامە داوی چینی زوڵفە خاوەکەت
بووم بە نێجیری کریشمەی نەرگسە پڕ خاوەکەت
ھەر وەکوو قومری لە حەسرەت سەروی باڵا لاوەکەت
ناڵە و ھاورامە بڕیاوە لێم ئارام و تاب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مینە جاف. «دیوانی مینە جاف/سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.