شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
کە ئەمری فەرموو ئەو شاھە
کە ئەمری فەرموو ئەو شاھە بە إقرأ
ئەگەر فەرمانی قەتڵە کێ دەڵێ نەء!
قسەی مایەی خرۆشی نشاتینە
دوو عالەم نەشئە جۆشا، لەبیە مەنشەء
بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە
علی ما مثلها موسی توکا
بە ھیجرانم دەوت سوء العذابە
فلمّا ذقته قد كان أسوأ
بە سۆزی عیشقە بوونە ذی كمالت
إذ الأنوار من ذي النار تنشأ
وتی: ڕاکێشە مل مەحوی، سەرەت ھات
بسلّ السّيف أومي لي: تهیّأ!
شەرەف ھەر عیلمە، نابینی کە ئەشرەف
موشەڕڕەف بوو بە ئەمر ئەووەڵ بە إقرأ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ء/کە ئەمری فەرموو ئەو شاھە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.