شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
بۆ شەوی ھیجر
بۆ شەوی ھیجر ئەو مەھە وەک ئافتاب
جیسمی وەک ڕۆحی، گڵی کردە حیجاب
بەو جەمالە عیشق و، بەو جاھە حەسەد
ھەم دڵی من، ھەم دڵی دوشمن کەباب
با وجوودی لێوی شەککەرباری تۆ
بێ وجوودە نەشئە بەخشینی شەراب
بەیتی زاتی تۆ لە دیوانی وجوود
مۆری حەق‌کردە بە نوقتەی ئینتیخاب
بێ حیسابە گەر گوناھ، باکم چیە!
حەزرەتی ئەو شافیعە ڕۆژی حیساب
بەر شەفاعەی ئەو شەفیعەم خەی خودا
خۆشم و ئەحباب و ئەھل و داک و باب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ب/بۆ شەوی ھیجر». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.