شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
زللەی موعەللیم
زللەی موعەللیم، ئەو گوڵی ڕوومەتییە خستە تەب
تبّت يدا ابي لهبی بێ ئەدەب و تبّ
ئازاری دام و ھەر کەسە کردی لە گردی خۆی
ھێزم کەشی جەھەننەمە حمّالة الحطب
زاھید، خودا لە ناوی بەرێ، ناوی عاشقان
بۆ چێ دەبا ئەوەندە، خودایا، بە بێ ئەدەب!
دڵ ھەر بە داخی عیشقە ئەگەر ئیمتیازی بێ
وەک نوقتەی ئینتیخابە لە سەر شیری مونتەخەب
واعیز لە من بڵێ بە نەزەر تەعنە بەس بدا
دینی بتانە دینی من، ئەو مەزھەبی زەھەب
ھەر ڕۆژە مردنێکیە بژیێ بە ڕۆحی وا
دەستی کە وێ بەگرتنەوەی دەستی بۆ تەلەب
بابی وتی بە ھامە: غەزەب. ئەو بڵێسەیە
بەربۆتە ڕۆحی بابت و بەر عومری بوولەھەب
ھەم دەمکوژێت و دین و دڵیشم دەبا، دەڵێ
من من قتل، ئەمیشە قەتیلم، لي السّلب
مەحوەیی وت و زوبانی جوابم نەبوو، گەڕا
لێوی لە لێوم، ئەو دەمە ڕۆحم گەیشتە لەب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ب/زللەی موعەللیم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.