شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ماھی من ڕۆژێ
ماھی من ڕۆژێ لە ڕوو لا دا نیقاب
شەو مەگەر ھەڵبێ لە شەرمان ئافتاب
لێوی ھەر ھاتە قسە، ڕۆحم چووە
بۆ سوئالی ئەو، بەڵێ ڕۆحە جەواب
ئەزیەتم کەمتر دەدا، دا ڕۆژی حەشر
زۆری ڕانەگرن لەگەڵ من بۆ حیساب
ڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب
ئەو جەنابە ھەر لە منیە ئیجتیناب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ب/ماھی من ڕۆژێ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.