شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی
کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب
قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب
خیتابت ھەر عیتابە، ئەو لەبە بێتە قسە، ھەر کەس
موخاتەبتە، دەکا دەردەم زوبانی گفتوگۆ غایب
لە خوێن و خاکەدا کۆکەن وتی مەقسوودی خوسرەو بوو
ببینن ماجەرا، تەبلیغی کەن شاھید لە بۆ غایب
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب
دەزانێ ڕۆژە ئەو، من شەو، کە چی پێشم دەڵێ: مەحوی
حضوری گر همی خواهی، مشو حافظ از او غایب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ب/کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.