شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
دڵدۆزە تیری ئاھی
دڵدۆزە تیری ئاھی فەقیرانی ڕووت و قووت
بۆ کوشتنە ھەمیشە کە ئامادە شیری ڕووت
مەحفووزی تۆ کە ڕوو لە خودا بی لە دێو و دەد
بۆ حیرزی تۆ دەبێتە زرێ نەسجی عەنکەبووت
دڵ زیندووە بە عیشق و، بژی تۆ لە مەرگ ئەمین
بەم دەردە بمرە، تا ببیە حیّ لا يموت
گەر سەنگی کۆھسارە، بووە لەعلی تابدار
ھەر کەس بە جەبری سەبر و حەیا خوێنی بوو بە قووت
یا ڕەب لە دۆزەخ ئوممەتی «ئەحمەد» بدەی نەجات
کەم بێ چیە لە کوورەیی وا باوەشێ بزووت
دەیوت: قیامەت ئەڵبەتە ڕوومت نیشان ئەدەم
ڕوو دەرخە، تا کوو ڕۆژی قیامەت ھەڵێ لە ڕووت
بەر پێی ئەوم، بە مێزەرەوە، سەر کە نا، وتی:
مەحوی تەمایە بمخەڵەتێنێ بە تووری پووت
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ت/دڵدۆزە تیری ئاھی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.