شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
نە وەک ھەر چاوی مەستە
نە وەک ھەر چاوی مەستە، خۆشی ھەر مەست
بە لا دا دێ، کە دێ، وەک تورکی سەرمەست
لە حەجلەی ناز و ئیعزازی بە سەد ناز
خودا تو حافیزی بی، ھاتە دەر مەست
بە دوویا شێخ و سۆفی مەستی عیشقی
لە ڕێیا کەوتوون مەستە لە سەر مەست
نیگاھی مەستی تا مەستانی ڕێ دا
نەما لەو جێگە ڕێگەی کەس لە بەر مەست
بنازم بەو پیاڵەی چاوی مەستە،
بە یەک پرشنگی عالەم سەر بە سەر مەست
لە بەر حوکمی نیگایا قاتە ھوشیار
ھەتا چاوی بکا بڕ، مەستە، ھەر مەست
وتی: سەیری دەر و دەشتم نەماوە
لە چاوم مەوج ئەدا، پڕ دەشت و دەر مەست
بە جوزمەی ناوی ئەم ناوە بە چی بەم
بە نەشئەی ئەو بەشەر ھەم بوالبشر مەست
دەناسێ بادەکەیی، مەقسوودی حەشرە
دەڵێ: مەحوی بنوو تۆ تا سەحەر مەست
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ت/نە وەک ھەر چاوی مەستە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.