شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
زەمزەم چییە
زەمزەم چییە، بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس
پابوونەوە لە شەئنی نییە تینەتی خەبیس
ئەھوالی ڕۆژی فیرقەت و ئەحواڵی عاشقان
لەو ڕۆژەدا موتابیقیە هل أتى حدیث
عەھد و وەفا نەماوە کە جەور و جەفایە باو
لەم عەسر و ئەھلە شەکوە ئەبەر تۆیە یا موغیس
دڵ لەت دەبێ کە ھەر دوو جگەرگۆشەی ئادەمن
قابیلە ئەشقیایە، ابُو الانبیایە شیس
مەحوی بە لوتفی تۆیە پەناھی لە قەھری تۆ
یا غوثُ یا غیاث بکم منکم استعیتُ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ث/زەمزەم چییە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.