شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
بێ میھر و بێ مروەتیی تۆ
بێ میھر و بێ مروەتیی تۆ ھەر عەلەلخسووس
دەرحەق فیداییانی جگەر سۆختەی خلووس
ڕەحم و مروەتت نەبووە و نیشە، با خسووس
دەرحەق بە عاشقان و لە دەرحەق منا خسووس
تێر ئاوی کردووە دەمی تێغت چ گەلوەھا
تینوو لەو ئاوە مامەوە من ھەروەھا خسووس
ئەم عالەمە کە مونتەزری جیلوەی ئەو مەھەن
دەمرن بەو ئینتیزارە ھەموو لا بلا خسووس
لەو شۆخە نیمە چاوی تەرەححوم، کە مەزھەبی
جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەھلی وەفا خسووس
لەم شارە خۆ ھەموو ڕەوش و دەئبی ئادەمی
یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خسووس
نامەرد ئەوەندە موعتەبەرن لەم زەمانەدا
مەرد ئیعتباری کەم بووە، مەردی خودا خسووس
ڕەنجانی ئەھلی دڵ دڵە دەردە بەڵایەتی
مونکیر کە ناوی ئێمە ئەوەندە دەبا خسووس
ھەرکەس لە حەزرەتێ بە تەما حەللی موشکیلە
مەحوی لە حەزرەتی شەھی موشکیل گوشا خسووس
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ص/بێ میھر و بێ مروەتیی تۆ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.