شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
شنەی بادی بەھاری ھاتەوە
شنەی بادی بەھاری ھاتەوە، خۆشی لە تۆ بولبول!
بە شایی ھاتی گوڵ کۆکی کە سازی چەھچەھە و غولغول
چەمەن ھەر سەرو و نەسرینە لە تەرزی خوابگەی شیرین
سەری کێوانە یەکسەر وەک کەناری کۆھکەن ھەر گوڵ
چ شۆرێکی جنوونی پێوەیە بای ئەم بەھارانە
لە شارا ھەر زڕەی زنجیرە، سەحرا شۆڕشی بولبول!
دەبینی قل هُو الله خوێنەکانی کونجی مزگەوتان
ڕووەو سەحرا، کە دەبیەن وا سوراحی ھاتەوە قولقول
دەبینم سیبحە دەر دەستانی مل کەچ بوو لەتەکیانا،
لە سەحنی گوڵشەنا سەرمەست و دەستەملانی شیشەی مول
ھەموو خوێنی شەھان و تاجدارانە لە بن خاکا
کە وا ھەوری بەھاری سەرزەمینی پێ دەکا گوڵ گوڵ
زوبانی لاڵە، بۆ حەیرانە، حاڵی بۆ پەڕێشانە
لە سۆسەن دەفکرم مەحوی، لە وەزعی نێرگس و سونبول
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ل/شنەی بادی بەھاری ھاتەوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.