شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
بەھاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران
بەھاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران
کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران
دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی
نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران
لە ئاوی تێغی ھەر زامێ بوو ئاوا
بڕینی من نەبێ ھەر وایە وەیران
بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک
لە تەنما مورغی ڕۆحم ھاتە تەیران؟!
سولەیمانم ھەواڵی مووری پرسیم
لە ناو ئەمسالم ئەز ھودھود لە تەیران
بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟!
لە مەحوی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج
سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ن/بەھاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.