شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
خوداکەی بەس کە بۆ دنیا
خوداکەی! بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین
تەماشا کە ئەحیببا ساغ و ئۆیین چی ھەموو ڕۆیین
لە مانم دا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من
خودا پێ دا و ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین
لە بەرچاوی بتم کەوتووم ئەمن، وەک ئەشکی نەومێدی
ھەتا دەچمە فەنا، خاکم بە سەر منم و بە ڕوو ڕۆیین
بڵا نەیشگەمێ، ھەر بۆ سەرەفرازی بە سەر نەک پێ
بە ڕێگەی یاردا لابدّ منه دوو بە دوو ڕۆیین
عیبارەت چی ھەیە؟ ھەر «سیمیا» تەعبیری پێ لێدەم
لە دنیایەک عیبارەت بێ لە مەحزی ھاتن و ڕۆیین
برۆ داگرتنت عوششاقی پێ چوونە شەرارەی مەرگ
دەھا مەرگ ئینتیزارێکن بە ئەمرێکی برۆ ڕۆیین
لە بەینی نوور و زوڵمەت ئامەشۆ سەر ناگرێ مەحوی
نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من ھاتن، لە تۆ ڕۆیین
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ن/خوداکەی بەس کە بۆ دنیا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.