شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
مەئلووفە زەوقی زاھید
مەئلووفە زەوقی زاھید ئەوەندە بە تامی نیسک
بێگانە ماوە شەممی لە نەشئەی خیتامی میسک
ڕوتبەی کەماڵە ڕۆژە ڕەشی بۆ جگەر بە خوون
ناکامە تا کە ڕەش نەبووە خوونی خامی میسک
خەت، خاڵەکانی دەورووبەری لێوی گرتە ناو
ئەم عەنبەرەم نەدیوە کە بووبێ بە دامی میسک
بەر خیدمەتی غوباری ڕەھی یاری من: سەبا
دێنێ ھەموو دەمێ، بە دوعاوە، سەلامی میسک
مەیڵێ خەتایە: ڕوو لە خەتایە بتم، بڵێ:
سوبحی بتانی چین و خەتا کەوتە شامی میسک
گەردی ڕەمی غەزالی چ دەشتێکە پێوە نیشت
ئەم تیبە لەو تەمەووج ئەدا ھەر بە نامی میسک؟!
زوڵفی بە دەوری خاڵەکەیا دێ، ھەموو دەمێ
مەحوی ببینە عەنبەری سارا غوڵامی میسک
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ک/مەئلووفە زەوقی زاھید». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.