شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
وتی بۆچی وەھا بێ تین
وتی: بۆچی وەھا بێ تین و بێ ڕەنگ؟
وتم: تۆ بۆچ ئەوەندە شۆخی و شەنگ؟
گەیشتن بەو شەھی عالی مەقامە
نیە، فکرم، خەیاڵم خاوە، پێ لەنگ
ھەتا لەو یاری دەمسازە جودا مام
وەکوو نەی بێنەوا کەوتووم و بێدەنگ
دەگەیییە مەنزڵی سەلما بە سەد قەڕن
بە گامێ تەی بکەی گەر سەد دە فرسەنگ
یەکێ عاشق بە خوو، یەک تالیبی ڕوو
یەکێ مەجبووری بۆ، یەک مایلی ڕەنگ
خەت و زاری کە باسی کەوتە گوڵزار
کەچ ئەستۆ ما وەنەوشە، غونچە دڵ تەنگ
جیھانی کردووە سەرخۆش و مەدھۆش
لەبی وەک بادە، خەتتی سەبزی وەک بەنگ
مەگەر خوێنم سیجافی بێ بەری دەم
کە وا ئەو دامەنەم کەوتۆتە بەر چەنگ
دڵی سەنگە، دەبارێ گوڵ بە سەریا
ئەوی گوڵ بوو، زەمانە دایە بەر سەنگ
کە بۆتە دۆشەک اظفار المنیّة
لە نائەھلان ئەوەندەم دیوە سەرچەنگ
بتان ئەمڕۆ لە فەزڵی ئێمە دەدوان
فەڕەنگ ئیشی چ بێ مەحوی بە فەرھەنگ!
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/گ/وتی بۆچی وەھا بێ تین». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.