شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
پیری نوفووزی کردە بەدەن
پیری نوفووزی کردە بەدەن، بەسییە تەنبەڵی
دەرچۆ لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەڵی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێ بگەی دەڵێ
دڵ تێکەڵ ھاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەرسەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەڵی
تەرسا بە دینی ئەو یەدی بەیزایە بوونە جووی
بۆ کوشتنم کە دەستی دەرێنا لە باخەڵی
دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی کە
ذوالقرنین دی زەلیلە، لە کن خۆت ئەتۆ کەڵی
زاھید چیە، ھەیە گەبەڵی ڕیش و تووکەسەر
ئاگر نەبێ چ بێ سەری دەرکا لە جەنگەڵی!
مەحوی، قەزا قسێکی خۆشی وت بە چاری ڕووس...
دوێنێ گەماڵە گەورەکە، ئەمڕۆ یەکێ دەڵی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ی/پیری نوفووزی کردە بەدەن». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.