شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ
دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ، ھەر دەردە وەک جیوە
کە ھاتی کوشتتن، ئەو ڕۆحی مەحز، ئەم جەوھەری زیوە
لە دنیا تا دەگاتە ئاخیرەت کاریگەرە تیری
وەکوو تیری تەھەمتەن زامی پاک ئەم دیو و ئەو دیوە
لە ئەحواڵ و مەقامات ئەر دوا خۆ، خۆ نەگۆڕێ لێت
ھەر ئەو گورگە، «ئەبوزەیدی سورووجی» تەوری گۆڕیوە
عەلاوەی بوونە ڕۆح، ھەر بیکوژی، ئەعدا عەدوو دەکوژی
چ عەقڵە؟ دوشمنی وا پەروەری، کێ خێری لێ دیوە!
لە عیشوەی پڕ فەنی دنیا مەبە ئەیمەن، کە وەک نۆشی
بە تەفرەی مەی سەد دانا قەڕابەی زەھری نۆشیوە
وەکوو قەترینە بەحرێ دین و دنیایی پێشەکی لێ سەند
بە ھەرکەس قەترەیە بەرماوە وەسڵێکی ڕەوا دیوە
وەکوو دێو ئیشی عەکسە، میھری قەھرە، شەربەتی زەھرە
فریبە، گەنمی ھەر جۆ، شیری ھەر دۆ، ڕۆنی ھەر پیوە
کە دەستت بۆ لە سەر سەر نێ، سەر و ماڵت بە غارەت چوو
کە لێوی پێ کەنی، عالەم دەکا سەرشێت و کالیوە
لە مەکری ئەم عەجووزە و سیحری دێوی نەفس ئەمن مەحوی
پەنا دەگرم بە زاتی ئەقدەسی بێچوونی نادیوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ە/دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.