شاعیر: مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن 
{literal} {/literal}
غایب لە دیدە چاوی سەرم
غایب لە دیدە، چاوی سەرم، دڵمە پێتەوە!
دەستم بە ئاسمانەوە، چاوم بە ڕێتەوە
جان سەختە، یا لە دەعوەیی عیشقا درۆزنە
ئەو زیندە ماوە تا لە سەفەر یاری دێتەوە!
جانانە ڕۆی و جان و دڵم ھەردوو دوو بە دوویی
یا ڕەببی چی بکەم بە نیساری کە بێتەوە!
ڕۆشن کە چاوی مونتەزیرانت بە گەردی ڕێت
تۆ دێی و نووری دیدەیی من دێ بە پێتەوە
خۆم و خوێنمت لە فکر چوو، دوعا دەکەم
ڕەنگی خوێنی من کە لە دەستت نەچێتەوە
لەحزێکی من لە سەومەعەدا دیبوو، ئەمری دا:
ئەو ھەرزە گەردە لەم دەرە دەرکەن، نەیێتەوە
ئینسافی دا کە دی تەبی عیشقم لە شیددەتا
حەقیە وتی: بەم ئاگرە گەر بشتوێتەوە
وەک شەو کشا بە سەر مەھی ڕوخساریا خەتی
گیرا ئەم ئافتابە کە قەت بەر نەبێتەوە
مەحوی بە یادی تۆوەیە شوغڵی کە ڕۆیوی
غایب لە دیدە بوو! بە خودا دڵمە پێتەوە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەحوی. «دیوانی مەحوی/ە/غایب لە دیدە چاوی سەرم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.