شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٦ بڕگەیی
ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بسم الله
ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بِسمِ الله
ئەی زوبان تۆ بۆم بەیانکە بە دائیم ناوی بِسمِ الله
لە ئیجرای نوێژ و دینە، بۆ حیفزی دین ھەر پەرژینە
دەم بە دەم تەرکە زوبانت دەخیلە تۆ بە بِسمِ الله
چ کارێ موشکیل گوشایە، دەلیلی چۆڵ و سەحرایە
ڕەفیقی کاری تەنھایە لێت مەعلوم بێ بِسمِ الله یە
چرای شەوی تاریکە، دەلیلی پردی باریکە
ڕەفیقانت تۆ حاڵیکە یەکسەر بڵێن یا بِسمِ الله
کاری گران سەھل ئەکا، دڵی وێران تەعمیر ئەکا
ھەزاران شەیتان زنجیر ئەکا، تۆ ھەر بخوێنە بِسمِ الله
لە ئەجزای نوێژ و دینە، لە ئەسبابی خوا ناسینە
بۆ ئایینیش ئەو پەرژینە، ھەموو شاد بین بە بِسمِ الله
باعیسی ئاوی کەوسەرە، سەربەستی ڕۆژی مەحشەرە
ڕۆژی جەزا موعتەبەرە، کاکە بڵێ تۆ بِسمِ الله
لێت مەعلوم بێ ناوی خوایە، زیکری جوملەی ئەنبیایە
«ئەورادی» شا ھەم گەدایە شام و سەحەر ھەر بِسمِ الله
دەخیلت بم مەزڵووم ئامان تۆ بزانە بە ڕۆح و جیان
فەڕت نییە بە تۆزقاڵێ ئەگەر نەڵێیت تۆ بِسمِ الله
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بسم الله». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.