شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە
ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە
حەوزی کەوسەر، ئاوی سافی، چەشمەکەی کوێستانتە
لەزەتی میوەی بەھەشتی تەعم و بۆی تۆ ئەدا
سێو وھەرمێ و ھەنارو میوەیی بۆستانتە
وەقتی نەورۆزی بەھاری گوڵ کە خێمە ھەڵبدا
سەد ئیرەم لای نانوێنێ ڕەوزەی ڕیزوانتە
خوا لە قورئاندا ئەفەرمووێ وەسفی جەننەت بێ میسال
وەک سەفای باغی میللی و ئاوی کانیکانتە
ئەی وەتەن شایانی مەدحە شاخ و دەشت و کێوەکەت
یەک بە یەک ئەشکەوت و غارت قەسرەکەی عەدنانتە
گەر سەریشم دابنێم، دایم لە وەسفت ھەر حەقە
نەقدی جانیشم فیدای لاوەکەی کوردانتە
بولبولی عاشق بە حوسنی غونچەکەی باغی گوڵت
ھەر وەکوو مەزڵووم بە دائیم عاشق و حەیرانتە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.