شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا
بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا
موبتەلای داو و سەد بەڵا ئەکا
بەیانی کردووە پیاوچاکانی زوو
دینیان دینارەو سڵ ناکەن لە سوو
پارەیە مایەی سەرگەردانییە
ھەر پارە ئەسڵی ماڵوێرانییە
کەسێ کە پارەی ھەبێ بە غەزەب
دینی بە پارە ئەدا بێ عەتەب
ھەر کەس دینی خۆی بە سیم و زەڕ دا
خۆی خستە دۆزەخ، سەر کا بە قوڕدا
ھەر پارە ئینسان ئەخاتە عیسیان
تەوللای ئەکا لە دین و ئیمان
پارە چەند کەسی کردووە مەغروور
وەکوو دێوانە بە مەستی مەشھوور
قارون بە پارە «تەککە بووری» کرد
خۆی ڕیسوای لای خواو پێغەمبەری کرد
کەسێ ئینسان بێ لە بۆ سیم و زەڕ
خۆی ڕووزەرد ناکا لە ڕۆژی مەحشەر
پێغەمبەر بۆخۆی داوێتی خەبەر
پارە فیتنەیە بۆ حاڵی بەشەر
مەزڵووم زەڕو سیم خاس بۆ ژنانە
سوک و بێ بەھای لای مەردومانە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.