شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان
بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان
لە حەمدی خواوە ئەمساڵ بوو بە دووان
لە نەورۆزدا بوو دەوڵەت بۆ کوردستان
فریای ھەژار کەوت، وەک مەردی مەیدان
بوونە سەبەبی ژینی ھەژاران
ئەی زاتی گەورەی ئەم حکومەتە
دوعا گۆییتان بۆمان فرسەتە
چونکە کۆششتان ژینی میللەتە
ھەوڵ و تەقەلای حوب و حورمەتە
دائیم دوعا گۆم بە دڵ و بە گیان
بەراتی فەرموو دەوڵەت بە ھەژار
بۆ گەدای لادێ و ھەژارانی شار
گەنم و جۆی زۆر دا بە فەردەو بە بار
جەژنانەی جەژنی نەورۆزی بەھار
بژی حکومەت، بمێنێ بۆمان
ھیممەتی تۆیە زۆر بە ئاسانی
ھەژاری دەرکرد لە چنگ گرانی
ویستی کە میللەت خۆشی ژیانی
بۆیە گەنم و جۆی زۆری بۆ ھانی
پایە بڵند بێ تا ئاخر زەمان
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.