شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
ھەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە
سەراسەر خامەکی ئەخزەر کە پۆشی خواروو ژوورو سەر
حەزین بوو جیھان یەکسەر بە بۆی مشکینی خوبانە
وەکوو قەوس و قەزەح وایە کە سەوز و سووری لەبەر دایە
ئەڵێی جەنناتی دونیایە کوڕ و کچ حۆری و غیلمانە
بە گوڵزاری موعەتتەردا، بە ئەبرۆی مودەوەردا
بە ڕووخساری مونەوەردا ئەڵێی ماھی ئابانە
بە مەدحی بەرزی باڵای یار بە وەسفی جوانی کاڵای یار
بە سوخمەی ئاڵ و واڵای یار، ھەزاری شێت و دێوانە
لە تاو چاوی عەیاری تۆ لە دەس زوڵفی ڕەشماری تۆ
لەبەر جەورو جەفای تۆ کە مەزڵووم مات و حەیرانە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/بە ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.