شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە
حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە
مەوجودە دائیم لە ھەموو لایە
خاڵقی ئاسمان، حەوت بە حەواوە
بە بێ کۆڵەکە و دیوار وەستاوە
سفرەی ڕەحمەتی داخست لە زەمین
لە بۆ مەجوسی و گەبرو موسلمین
لە سفرەی ئەوە بە عەدل و کەرەم
ڕۆژانە ئەخۆن عالەم زۆر و کەم
فەرق ناکا دۆستی لەگەڵ دوژمندا
ھەر کەس بە پێ ڕزقی پێ ئەدا
مولحید کفر کاو ڕێی عیسیان بگرێ
لە ڕزق و دۆزی فلسێ نابڕێ
دۆست و دوژمنی ھەر بە یەک دەستوور
ڕزقیان ئەداتێ، بەڵام خوار و ژور
قسمێ بە ڕەنج وھەوڵ و تەقەلا
ھەندێکیش ئەیدات لە لای «لابەلا»
قسمێ بە زۆری قۆڵ و ھەوڵی شان
قسمێ تر ئەیخوا نانی ناوچەوان
بە قسمێ ئەدا نگین و ئیقبال
ئەبێ بە قاروون بە سەروەت و ماڵ
قسمێ تا نانی ڕۆژی ئەسێنێ
ڕیخۆڵەو دڵی بە ڕەنج ئەپسێنێ
تەقسیمی ئەزەل چۆن بۆی داناوە
ھەر ئەوەی ھەیە ھەتاکوو ماوە
بە بەعزێ ئەدات نانی موشەقەت
بەعزێ ئیستراحەت، سەیران و سیحەت
مەزڵووم پێی ناوێ خۆت موبتەلا کەی
بۆ دونیا خۆت تووشی بەڵا کەی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.