شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٠ بڕگەیی
خودا بێزارم لە قەلبی حەزین
خودا بێزارم لە قەلبی حەزین
بێزارم لە خۆم، ئەحواڵ و نگین
لە بەختی شووم و نەحسم تەوەللام
کە ئیقبال و تەجەلیشم لێم بێبەرین
ئەمەندە باری میحنەت بۆتە بارم
قەدم عەینەن، بوو بە چۆگانی چەمین
لەبەر عسیان، دڵم ڕەش و قەلبم ڕەش و ڕووم ڕەش
«لە ڕوو ڕەشم نانوێنێ ڕەش و شین»
لە بەحری قەسوەتا غەرقە گیانم
نەجاتم زەحمەتە بۆ جێگای ئامین
مەزرەعەی تاعەتم وا وشکە تەواو
سەراسەر زەرد بووە وەک پووشی ھاوین
لە دڵدا ئاتەشێکی دەردی عیسیان
کڵپەی سەندووە، بڵێسەی بەتین
ئەمەندە عاسی و خەجاڵەتبارم
خودا و پێغەمبەرم لە من ناڕازین
لە دنیا ئەمەندە عاسی و یەتیمم
ھەموو عالەم لە من تەبەڕاو بەرین
خودایە بەم ھەموو گوناھەوە چۆن:
ئەبێ بێمە دیوانت ڕۆژی دوایین
من و نەفسم چۆن لە ڕووی تۆ و حەبیبتا
ئەتوانین چاوی خەجاڵەت ھەڵبڕین
زوبانم چۆن ئەتوانێ بێتە گوفتار
کە نەیبوو لە دنیا زیکری یا موعین
ئیلاھی بە جاھی حەبیبەکەی خۆت
ببورە لە جەورم و خەتای مەزڵوومین
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/خودا بێزارم لە قەلبی حەزین». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.