شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
سەر گوزەشتەی خۆم نووسی لە دەفتەر
سەر گوزەشتەی خۆم نووسی لە دەفتەر
ئیدارە و خوێندن تەواو سەربەسەر
شەش ساڵ بوو عومرم چوومە مەدرسە
لە بۆ تەعلیمی عیلم و ھەندەسە
ھەتا دو سێ ساڵ سەعیم کرد بە گیان
ئەوسایە مادەم چووە گوڵستان
وەقتێ کە عەقڵم تەواو ھاتە دوو
بۆ خوێندەواری ئاگرم تێچوو
لە بۆ تەعلیمی عیلم و شەریعەت
چوومە سلەیمانی پڕ سەزاو مەینەت
چەندە مامەوە بێ ماڵ و بێ حاڵ
بێ ئێوە ناخۆش ڕامبوارد بە سواڵ
جومعە دەعوەتم نانە ڕەقی کۆن
یا ماشێنی ڕوون بە بێ تام و ڕۆن
من چەژنم ئەکرد بە شۆربای شیناو
ئەمکردە بەرم یەک کەوای دڕاو
لەگەڵ ئەم حاڵە بێ فلس و موفلیس
چواردە ساڵە بووم گەییمە تەسریف
چونکە لوتفی حەق یاوەرم نەبوو
بە تەرەقی خۆم باوەڕم نەبوو
وەسوەسەی دونیا بوو بە ھامڕازم
بوو بە ڕەفیقی ئاواتەخوازم
مائیل بووم بە دڵ بە دنیا داری
کەمێ ھەوەس و ھەوای دڵداری
موبتەلا بوونی مەزڵووم ئەپرسی
ھەزار و سێسەد ھەم چلی نووسی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/سەر گوزەشتەی خۆم نووسی لە دەفتەر». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.