شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەسیدە
کێش: ١٠ بڕگەیی
سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
ئیفتیخارمانە ئەی کوردی حەسەب
سوڵتانە ئەمڕۆ قەھرەمانی کورد
یەعنی شێخ مەحموود حسێنی نەسەب
یەکسەر تێکۆشن برای ھاوزبان
لە بۆ ئیتیحاد بە ڕۆژ و بە شەب
کوردە دەخیلە شێرانە دەستوور
بۆ دەفعی جەھل عیلم کەن تەڵەب
کاسەی مەعریفەت پڕو لێوان لەن
ھەموو بینۆشن یەکسەر لەبالەب
سەربەستی و جەسوور ئیرسی خۆمانە
بۆمان بەجێما لە ئەجداد و ئەب
ئەم ئیرسەی کوردە با نەدەین بە کەس
نەبێ بە مایەی خەفەت و غەزەب
ئیلتیماس ئەکا مەزڵووم ی فەقیر
ئەم نەسیحەتە فێر بن لە مەکتەب
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.