شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
فەسڵی بەھارە عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە
فەسڵی بەھارە، عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە
وەقتی عیشوەو نۆش و شادی، زەوقی دەس لە ملانمە
چی لە دڵ کەم، ئارەزووی وەسڵی مەھڕوویان ئەکا
سەد جوانی حۆریی ڕووخسار لە دیوانا میوانمە
من نامەوێ خەت و خاڵ و نەقشی ڕووی دولبەران
چونکە خێمەی نێرگس و گوڵ مەنزەری چاوانمە
قەڵەم کوول بوو، لە وەسفی حوسنی تازە جوانان
ئەمجا نۆبەی تۆیە، ڕەقیب ئارەزووی مەیدانمە
بەھرەکەی شیعرم سوارە، تیغی زوبانم موو ئەکا
گەر ڕەقیبم بێتە مەیدان، ئەوسا کە من سەیرانمە
سواری ئەسپی نالەبارە ڕەقیب لە دوور وا غار ئەدا
ئەمڕۆ مەزڵووم وا لە سەبرا موسابەقەی سوارانمە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/فەسڵی بەھارە عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.