شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
قەڵەم قوربانی نووکی خامەت بم
پێغەمبەر
قەڵەم، قوربانی، نووکی خامەت بم
دیسان بە فیدای سەتری نامەت بم
بنووسە مەدحی شای خەیرولبەشەر
یەعنی محەمەد شەفیعی مەحشەر
بھێنە تەحریر سەڵات و سەلام
بۆ خۆی و ئەھل و ئەسحابی کیرام
شەوو و ڕۆژ دائیم سەڵات و سەلام
بنووسە نەعتی شای خیرولئەنام
لەبەر تۆ کردم دنیا و مافیھا
بەڕو بەحرو ئاو، ھەم باد و ھەوا
تۆم کرد بە شافیع ڕۆژی قیامەت
شەفاعەت بکەیت خۆش بە لە ئومەت
بۆ موعجیزەی ئەو بەردی بێ گیان:
ھێنایە گوفتار ھەر وەکوو ئینسان
ئەو موستەفایە دۆستی خوایە
لەبەر ئەو دنیاش ھاتۆتە کایە
لە ڕۆژی حساب، ساحێب گوناھان
ئەکەیت شەفاعەت لە ڕۆژی دیوان
عاسی و خەتابار لە ئوممەتی تۆ
ئەبەخشێ لەبەر جۆشەویستی تۆ
خودا بە جاھی شای بۆراق سوار
خۆشبە لە جەوری مەزڵووم ی ھەژار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/قەڵەم قوربانی نووکی خامەت بم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.