شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
من ئەزەل نیمە خوڵقی بێ حەیایی و بێ شەرم
من و بەگ
من ئەزەل نیمە خوڵقی بێ حەیایی و بێ شەرم
بەگ جەنابی دوو بەیانی سمتی وا کەوتە بەرم
بێ تەحەموول، بێ قەرار بوو دەستی نایە دەستم وتی
من لە بۆ شێخ و مەلا بەندەیەکی بێ سەرم
وتم ئەی بەگ بێ موشەقەت پێم نیشاندە ڕێی حەرەم
وتی ماڵ و گشت حەرەم پێشکەشت بێ سەروەرم!
وتم لوتفت با زیاد بێ، کامی لووس و بێ مووە
وتی یا شێخ خۆت ئەزانی لەم حسابە بێ بەرم
عەرزی میرم کرد کە سمتی ڕەعنا خانت نازکە
وتی ساحێب ئیختیاری نازەنینە ھەم نەرم
وتم ئەی بەگ پێم نیشان دە تۆ مەکانی خەڵوەتم
وتی بەندە خادمێکی بێ نەواو بێ فەڕم
فەردی مەزڵووم فەردی ڕەعنا شێعری فەردی کوردییە
پڕ لە لەغز و پڕ موعەمما من شایەتی ناو دەفتەرم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/من ئەزەل نیمە خوڵقی بێ حەیایی و بێ شەرم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.