شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفاعلن فعولن مفاعلن فعولن 
{literal} {/literal}
من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە
من منداڵی بچووکم، عومرم ساڵی تەواوە
گەر ئەپرسی لە ناوم «عەبدوالحەمید»م ناوە
بابی منە «سەید ئەحمەد» لەقەبەکەی مەزڵوومە
ئیسم و شوھرەت و کونیەی لەم ناوە دا مەعلومە
لە ڕووی لوتف و مەرحەمەت، نەسیحەتی ئەکردم:
لە بۆ عیلم و مەعریفەت بەرەو خۆری دەبردم
ڕۆڵە ھەتاکوو لاوی لە بۆ عیلم و مەعریفەت
سەعی کە تۆ بە دائیم، بگرە ڕێگەی حەقیقەت
شوعلەی عیلمت دەربخە لە تاریکی جەھالت
دڵ پڕ بکە لە شەوقی عیلم و فەن و عیدالەت
ئەبێ خزمەتی وەتەن بە دڵ، بە فەرز بزانی
حوببی وەتنت ببێ، ساحێب دین و ئیمانی
نەسەبی خۆت بناسە بزانە کە تۆ کوردی
ساحێبی شاھ و سوڵتان خاوەنی شێر و گوردی
بۆ ناسینی قەومی کورد عیلم و تەئریخ بزانە
بە چاوی خۆت دەبینی کە کورد شێری ژیانە
چەند شاھ و چەندە سوڵتان لە تەئریخدا بەیانە
یەکە پیاوێ مەشھوورە سەرکردەی میدەکانە
کوردانی باوک و باپیر مەزڵووم نەبوون وەک ئێمە
ئەیانگووت کوردستان دایکمە ھەم نیشتەجێمە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.