شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ٧ بڕگەیی
من کچە کوردێکم ھوشیار
من کچە کوردێکم ھوشیار
پوختە و خاوێن و نازدار
ئەچمە مەکتەب ئەخوێنم
ڕەگی جەھل دەردێنم
کە خوێندنم کرد تەواو
ئەبم بە کچێکی ناسراو
لە ڕێی بەرزی وڵاتم
سەر دانانێ ئاواتم
بۆ خزمەتی ھۆزەکەم
لە مەیدانا تۆز ئەکەم
بە شمشێری ئیتیفاق
دەردێنم ڕەگی نیفاق
خوومە ڕاستی و ئازادی
ئەژیم بە خۆشی و شادی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/من کچە کوردێکم ھوشیار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.