شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل
چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل
تیغی ئەبرۆت وا لە کاردا و لەنجەکەت مائیل
خەندەکانت ئەمکوژێت و خاڵەکانت داومە
خەنجەر ئاسا موژگانت، زوڵفەکەت ھائیل
گوارەکانی بانی شان و پڵپڵەی بانی سەرت
سڵسڵەی گێسوی سیاھت وەک ئەژدیھا حاسیل
جەرگ و دڵ سووتاوی تۆیە، عەرعەری نازدارەکەم!
بۆ کوروزی دڵ لە عالەم بۆتە ئاگری نائیل
گەە بە عیشوەو لارو لەنجە، گە نیازی نازەنین
گەە بە غەمزەو لارە پێچت، لە کن نیازت واسیڵ
کوڵمی سوورت کوشتمی، ملوانکەکەت زنجیری پێم
جا بە تەحقیق بێ نجاتم یان ھەروا دەبم زەلیل
قاسیدی قەلبی حەزین تەبلیغی مەزڵووم ئەکا
میسلی فەرھاد لەشکری غەم، واعیەو شامیل
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/چاوی کاڵت وا ئەزانم فیتنەیە و قاتیل». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.