شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٦ بڕگەیی
ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما ھات کەوا بیستە تەمەن یاران
ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما ھات کەوا بیستە تەمەن یاران
بە چی مەشغوڵ ببم، ئیتر چی بێ سەبەبی گوزەران
لە دوای گەلێ فیکر وخەیاڵ بە مەئیوسی دڵم دەر کرد
لەبەر چاوم نەما نەسرەت کە من ئەمرم، ئیتر بێ نان
کە من کەسب و کار و ئیشم لەبەر دەست و چاوم نەبوو
بە مەجبووری بگرم کەسێ کە ساحێب سفرەو خوان
فەقەت وتم وەھا چاکە لەسەر فیکر و خەیاڵی خۆم
بۆ ئەو شەخسە من بنووسم نامەیەکی عەنبەر ئەفشان
خەیاڵاتی دڵم ھاتە وجود و من بەیانم کرد
ئەگەر من تاڵیبی دنیام، ئەبێ فیکرم نەبێ ئیمان
ئەگەر موحتاج و بێ نانم لە دنیادا چیە باکم
کە ئەم دنیا فانییە، وەفای نییە لەبۆ ئینسان
شوکر مەزڵووم لە فەزڵی خوا خەرکی حەمدیە دائیم
خەساراتی نییە بۆ کەس خسوس دەرحەق بۆ موسوڵمان
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما ھات کەوا بیستە تەمەن یاران». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.