شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
ڕەببی تۆ بۆ چی منت ڕیسوا کرد
ڕەببی تۆ بۆ چی منت ڕیسوا کرد
لە موڵک و میللەتت منت جیا کرد
بۆچی بە جارێ کەسیفت کردم
لە فەیز و ڕەحمەت موفلیست کردم
تانەی ئەغیار کەوتووە بە بار
بە دڵی حەزین لێت ئەکەم ھاوار
شیفای دەردم لای تۆ مەوجودە
لە دنیا و ئاخر ھەر تۆم مەقسودە
بەحری کەرەمت بۆ نایەتە جۆش
زەڕەیەک بەخشی بە منی بێھۆش
گەرچی من عاسی و خەجاڵەت بارم
ڕوو زەرد و مەحجوب زۆر شەرمەزارم
لە موڵکی تۆ دام ھەر لەوێ ئەمرم
بە ڕووی ڕەشەوە دیوانت ئەگرم
غەرقی عسیانم دێمە حزوورت
بۆ تاوانبارە ئیسمی غەفوورت
خوایە بە جاھی شای بوراق سوار
خۆشبە لە جورمی مەزڵووم ی ھەژار
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ڕەببی تۆ بۆ چی منت ڕیسوا کرد». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.