شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
کوڕ لە کوێ ئەبێ پیشەی کچی بێ
کوڕ لە کوێ ئەبێ پیشەی کچی بێ
سووراوی کوڵم و بۆیەی لچی بێ
سمێڵ نیشانەی پیاوە بیتاشی
دائیم خەریکی شانەی پرچی بێ
با ھەستێ ڕۆحی بخاتە سەر دەس
پێشەنگی خەبات بەرنەدا بۆ کەس
تا گەل بباتە لوتکەی ئازادی
ئەوساکە بژی بە خۆشی و شادی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/کوڕ لە کوێ ئەبێ پیشەی کچی بێ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.