شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: ١٦ بڕگەیی
کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
ھەتا لەنجەی دڵدارم بێ بە زینەت و زێبای نادەم
کەمەر بەستەی عەشقی یارم لە دنیا دا ھەتا ماوم
چاوی ڕەشی مەحبوبی خۆم بە سەد بەھێ و ڕەعنای نادەم
وەکوو سۆفی لە خەڵوەتام بە دڵ ئەکەم سەنای دولبەر
ئەمن نیمە خوڵقی «ھا و ھوو»، دەس لە دەف و عەسا نادەم
دەستەو دوعام من بە دائیم لە حزووری دیوانی خوا
ئەگەر حیفزی نەکا حافز گوێ بە نوشتەی شێخیش نادەم
دە «فیردەوسی» بڵێ بۆ من ئەی دولبەری ئاوارەخوڕ
ناکەم یادی «خاڵەی ڕێبوار» بە حەیران و ئای ئای نادەم
لە نەزعایە مەزڵووم ئەڵێ ئەگەر یارم بملاوێنێ
نییە باکم بە یاسین و بە تەڵقینی مەلای نادەم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.