شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ھەر بمێنێ چاکە نەمرێ کۆنە حیز و باجییە
ھەر بمێنێ، چاکە نەمرێ، کۆنە حیز و باجییە
چونکە ماتە بۆ حاڵی خۆی، باعیسی ئازادییە
شێت و شەیدا و ھیلاکی تۆزی ئاوی شەھوەتە
حاڵ و شەرمی کوانێ، دینی، تاڵیبی گەوادیە
سەری زل و سمتی پان و چاوی شۆڕی دیارە
کۆنەحیزی چۆڵ و دەشت و پاڵ و کەژو ناو ئاواییە
تا بمێنێ سەیر و سەفای نەرم و شلی سەر سمتەکەی
ھەر لە کەیف و شەوق و شادی ھەر لە عیشوە و شادییە
بەرقەرار بێ، دەبێ چاکە بەرقەرار بێ، بەرقەرار
نرم و شل ناو دۆڵی سمتی. گەرمە کورەی حەدادییە
تۆ لەگەڵ حیز و قەحبەو زۆڵ و حەرامزادەی
چیتە کارت کاکە مەزڵووم باعیسی بێچاوییە
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ھەر بمێنێ چاکە نەمرێ کۆنە حیز و باجییە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.