شاعیر: مەزڵووم (١٩١٦-١٩٥٥)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
ھەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا
سادەپەرەستی
ھەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا
مایەپووچ و ڕووت و قووت بێ لە دین و لە ئیمانا
ھەر کەسێ سادەپەرەستە بیپارێزە ئیلاھی
لە غەم و دەرد و بەڵاو موسیبەت لە جیھانا
مورشیدە سادەپەرەستی موریدیەتی ئەمانە:
خورشیدە چ فەرھادە، چ یوسف لە زەمانا
عەزیزە، خۆشەویستە، موعتەبەرە براکەم!
ئەم عەشقە لە نەزەر ئەھلی عەشق و ئیمانا
تەسخیر و کەمەندکێشی ئەم عەشقەیە بزانە:
سەد یوسف و زڵێخا شۆرەسوارن لە بیابانا
سەربەست و ھونەرمەندە، چاپوو کە عاشقی
چالاک و جەسوورە، چ شێرێکە لە مەیدانا
ئوسول و قاعیدەی عاشق وەھایە مەزڵووم
سووتانە بە بێ دەنگی لە بەیانا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەزڵووم. «دیوانی مەزڵووم/ھەر کەسێ نەیبێ سادە ڕووخێکی لە دیوانا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.