شاعیر: مەلا حەسەنی دزڵی (١٨٥٩-١٩٤٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە ھەورامی
شەرتە ھەورامان بەجێ نەھێڵم
بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە ھەورامی
… ... … ... … ... … ...
ئەقڵم ھاتە بەر، چاوم کردەوە
کە زەمانەم دی، ڕۆژە یا شەوە
سوێنێکم خواردووە، بە ڕۆحی باوام
بە گۆڕی نەنکم، بە ڕۆڵەی ساوام
تا بۆ بەرامەی، شەوبۆ و وەرکەمەر
تا سوورھەراڵە، سەر تێرێتە دەر
تا دەنگی ژەرەژ، پیقەی نەچیری
تا قسەی خۆشی، پیرێکی ژیری
تا بەڕوو مابێ لە ھەورامانا
تا شەماڵ بدا بە کۆساڵانا
تا بەڕەزایەک، با بیشەکێنێ
ھەتا ڕێواسێ، چووزە دەربێنێ
فەرەنجی شڕێ، چۆخە دڕاوێ
کڵاشە چەکێ، پشتێن بڕاوێ
شەرتە ھەورامان، بەجێ نەھێڵم
مەگەر ئەو ساتە، کە بەجێی دێڵم!
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەلا حەسەنی دزڵی. «دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی/بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵە ھەورامی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.